11 هەزار پارچە زوی بەسەر كەسوكاری ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت


نەتەوە  |   17:00:21 2019-04-14  |   (2,815) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری شەهیدان لە ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال رایگەیاند، 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال و كەسوكاری ئەنفالكراوان دابەشدەكەین.
A+    A-

 

مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون لە گوندی دێبنە لە ناحیەی رزگاری بە بۆنەی 31 ساڵەی ئەنفال وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی پیشانداوە لەسەر دابەشكردنی یازدە هەزار پارچە زەوەی بۆ ئەوەی رزگاربووان و كەسوكاری شەهیدانی ئەنفال لێی سوودمەند بن. 


وتیشی: وەزارەتی شەهیدان لە دوای هێرشەكانی داعش هەوڵی خزمەتكردنی كەسوكاری قوربانییەكانی ئەو هێرشانەی داوە بۆیە وەك پێویست نەیتوانیوە خزمەتگوزاری پێشكەش بە كەسوكاری شەهیدانی ئەنفال بكات.


مەحمود حاجی ساڵح لە بارەی یەكخستنی مووچەو دەرماڵەی وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەگەڵ شەهیدانی بەغدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "هەنگاوی باشمان ناوە لەو رووەوە و هەفتەی رابردووش شاندێكمان سەردانی بەغدای كرد بۆ هەمان بابەت و گفتوگۆكان بەردەوامن".


لە رۆژی 12ی ئاداری 1986 شاڵاوی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعس بە سەرۆكایەتی سەددام حوسێن دژی كورد دەستیپێكرد، لە ئەنجامدا و لە هەشت قۆناخدا زیاتر لە 182 هەزار كورد كۆمەڵكوژ و بێسەروشوێنكران.





loading...











زۆرترین بینراوەکان