مانچێستەر یونایتد به‌نیازه‌ قوربانییەکی رۆناڵدۆ بکڕێت


نەتەوە  |   14:56:29 2019-04-14  |   (143) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یانەی "مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی" چاوەڕێی دەستبەرداربوونی یانەی یوڤێنتوس لە یەکێک لە ئەستێرەکانی دەکات، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ریزەکانی.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، ئولێ گونار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت هاوینی داهاتوو، گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک واژۆبکات وبەرپرسانی یانەکەش چاودێری پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی یوڤێنتوس دەکەن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە یانەکەی ئەوان یاریی بکات.


به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، دیبالا لەگەڵ یوڤێنتوس بەبارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگە، بەتایبەت دوای پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە یانەکە، بۆیه‌ ئەگەری زۆر هەیە هاوینی داهاتوو یانەکەی بەجێبهێڵێت، هاوكات یانه‌ی یوڤێنتوس دەیەوێت بەرامبەر 86 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری دیبالا ببێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان