هەرێمی كوردستان و ئێران ڕێككەوتنێك بۆ پێدانی ڤیزا واژۆ دەكەن


نەتەوە  |   14:31:56 2019-04-14  |   (898) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌رپرسێكی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كوسنڵخانه‌ی ئێران واژۆكردوه‌"، هاوكات به‌ وردی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ئاشكراشی ده‌كات، وه‌رگرتنی ڤیزه له‌ 8 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 2 هه‌زار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

ته‌ها مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسڵخانه‌ی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران رێككه‌وتنێكیان واژوكرد، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌كانی پۆسته‌، كه‌ هاوڵاتیان پێشتر له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌ بڕی 8 هه‌زار دینار ڤیزه‌یان وه‌رده‌گرت.


ناوبراو وتیشی: "له‌مه‌ودوا له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌كانی پۆسته‌وگه‌یاندن ته‌نها به‌ دوو هه‌زار دینار ڤیزه‌كانیان بۆ ده‌به‌ینه‌ ناو ماڵه‌كانیان كه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش نرخی پول و گواستنه‌وه‌یه‌. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌یان و له‌سه‌ر داوای كونسڵخانه‌ی ئێران ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی وڵاتی ئێران ده‌كه‌ن، له‌ رێگه‌ی كونسڵخانه‌ به‌ گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشیه‌كان پزیشكی پسپۆڕیان بۆ دیاری ده‌كرێت و كارتی تایبه‌تیان پێده‌درێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی ئێران له‌لایه‌ن وه‌رگێڕه‌كان پاره‌ی زیادیان لێوه‌رنه‌گیرێت.


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌مان هاتووه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی وڵاتی ئێران ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌كانی گه‌شتیاری هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان