وەزیری دارایی رەزامەندی له‌سه‌ر دابەشكردنی ئەم پارەیە دەربڕی


نەتەوە  |   02:00:54 2019-04-14  |   (6,709) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی "پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن" دەردەبڕێت، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

شیروان زار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاندوه‌، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كردنەوەی ژمارەی حساب بانكی لەهەموو شارو قەزاكان.


ناوبراو وتیشی، "وەكو كۆمسیۆن چاوەڕوانی رەزامەندییەكە بووین، خۆشبەختانە وەزیری دارایی رەزامەندییەكەی دەربڕیوە لەسەر خەرجكردنی بودجەكە"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئۆفیسی پارێزگاكان راسپێردراون ژمارە حسابی بكەنەوەو لەئێستادا دەستیان پێكردووە، لەهەولێر 24 بانك، لەسلێمانی 18 بانك و لەدهۆكیش 11 بانك دیاریكراوە.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "گرفتە گەورەكە چارەسەر بووە، دوای تەواو بوونی رێكاری كردنەوەی ژمارە حسابییەكان، دەستبەدابەشكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دەكەین".


بەپێی گرێبەستی كۆمسیۆنی لەگەڵ ئەو كارمەندانەدا، بەڕێوەبەری بنكەو قوتابخانەو بەڕێوەبەری وێستگە هەر یەكەیان بڕی 200 هەزار دینارو چاودێرو كارمەندانی دیكەش بڕی 150 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان