ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆیه‌كی دوو قۆڵی مه‌سعود بارزانی و عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   16:04:31 2019-04-13  |   (847) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە رۆژی یه‌كشه‌مه‌، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی پارێزگای كەركوك، پەرلەمانتارێكی كەركوك لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، رەتیدەكاتەوە پارتی بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەك بكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش رایده‌گه‌یه‌نێت، "داواكاریەكانمان لەسەر دۆخی كەركوك دەخەینە روو".  
A+    A-

 

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاندوه‌، تائێستا روون نییە رۆژی 14ی نیسان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران سەردانی پارێزگاكە دەكات یاخود نا، بەڵام ئەگەر بێتە پارێزگاكە سەرجەم داواكاریەكانی كورد بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەو رێگری لە تەعریبكردن دەخەینە روو.

 
لای خۆشیه‌وه‌ شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوكە كە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لیژنەكە پێكهێنراوە، له‌ لێدوانێكدا به‌ رادیۆ نەوای راگەیاندوه‌، لەسەر پرسی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك مەسعود بارزانی گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كردووەو وەكو شاندیش قسەی لەگەڵ كراوەو كۆبوونەوەكانیش لەچوارچێوەی لیژنەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك بەردەوامی دەبێت.


وتیشی: "ئەگەر لەكاتی ئەنجامدانی سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كەركوك كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت، ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بەشدار هیچ كۆبوونەوەیەك ناكەین تاوەكو ئەوكاتەی دۆخی كەركوك ئاسایی دەبێتەوە، چونكە لە ئێستادا یاساو دەستوری لە كەركوك پەكی كەوتووەو پێویستە دەسەڵات بگەڕێتەوە دەستی یاسا، بەپێی یاساو دەستور ئیدارەی پارێزگاكە بكرێت و ئەو هێزانەی بیگانەن بە كەركوك لەپارێزگاكە نەمێنن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان