گۆڤاریَكی ئەمریكی: دوای 16 ساڵ لە داگیركردنی عیراق پێشبینییەكان هاتنەدی


نەتەوە  |   15:14:22 2019-04-13  |   (210) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆڤاری ناسراوی ئەمریكی ئاشكرایكردوە، "دوای 16 ساڵ لەداگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیەوە، پێشبینی شارەزایان هاتەدی و ئەمریكا زیانێكی مادی و گیانی گەورەی كرد و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تێكچوو".
A+    A-

 

گۆڤاری "زە ئینتەرناشناڵ ئینتریست"ی ئەمریكی، لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە، ساڵی 2002 رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" وتاری 33 لێكۆڵەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی بڵاوكردەوە، كە دژی داگیركردنی عیراق بوون و تێیدا ئاماژەیان بەچەندین هۆكاری بەهێز كردبوو بەوەی داگیركردنی ئەو وڵاتە خزمەتی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی ئەمریكا ناكات.


به‌پێی ئەو شیكەرەوانە، داگیركردنی عیراق دەبێتەهۆی تێكدانی سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و زیادبوونی دوژمنەكانی ئەمریكا و هەڵمەتی دژی رێكخراوی قاعیدەش روبەڕوی مەترسی دەكاتەوە.


گۆڤارەكە جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ئەوەی ئەو لێكۆڵەرانە باسیان كرد، هاتەدی بەشێوەیەك ناوچەكە سەقامگیری لەدەستداوەو رێكخراوی قاعیدە لە عیراقەوە چووە سوریا و رێكخراوی داعش دروستبوو، هەزارەها گەنج لەوڵاتانی جیهانەوە پەیوەندیان بەرێكخراوە تیرۆریستیەكانەوە كرد، كە مەترسی لەسەر ئاسایشی جیهانی دروست دەكەن.


زە ئینتەرناشناڵ ئینتریست ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، شەڕی عیراق تێچوویەكی زۆری هەبوو لەسەرەتای داگیركاریەوە تا ساڵی 2016 ئەمریكا 800 ملیار دۆلاری خەرجكردوە، هەروەها 8 هەزار سەرباز كوژراون و 32 هەزاری دیكە برینداربون، سەرەڕای كوژراو و بریندارەكانی هاوپەیمانی ناتۆ، لە پاڵ ئەوەشدا هەزارەها هاووڵاتی مەدەنی و سەربازی عیراقی كوژراون و برینداربون و كۆی گشتی كوژراوانی ئەو داگیركارییە دەگاتە 500 هەزار كەس.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان