پێرێز شوێنگرەوەی کریستیانۆ دیاری دەکات


نەتەوە  |   13:20:48 2019-04-13  |   (211) جار خوێندراوەتەوە

loading...
باس له‌وه‌ده‌كرێت پێرێز به‌نیازه‌ درێسی ژمارە ٧ ی کریستیانۆ، كه‌ دوای رۆشتنی درابوو به‌ "ماریانۆ دیاز" بیدایە "ڤینیسیۆس جۆنیۆرز"، ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێی نیگه‌رانی زیدان.
A+    A-

 

دوای شکستی تیپەکەی پێرێز بە ناچاری گەرایەوە بۆلای زێدان و داوای گەرانەوەی لێکرد و بە مەرجەکانیشی رازی بوو ئەو مەرجانەی پێش رۆشتنی داینابوو، لە کاتێکدا زێدان بیر لە دروست کردنی تیپێکی بەھێز دەکاتەوە ئەگەری کرینی مباپی و ھازارد و نێیمار و پۆگبا و چەندین یاریزانی تر لە بەرنامەدایە تا شوێنی ژمارە ٧ ی تیپەکەی پێ پڕ بکرێتەوە.


بەڵام به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پێرێز بریاری داوە، درێسی ژمارە ٧ ی تیپەکەی لە ماریانۆ دیاز وەگرێتەوە و بیدایە ڤینیسیۆس جۆنیۆرز، چونکە پێیوایە تەنھا ئەو یاریزانە دەتوانێت ببێت بە شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ. 


هاوكات پێگەی دۆن بالۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، زێدان بەم بریارە نیگەران بووە چونکە زێدان ئەو درێسەی بۆ "ئیدن ھازارد"ی بەلجیکی دانابوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان