دابەشکردنی زەوی بۆ سەرجەم خێزانەکان دەستپێدەکات


نەتەوە  |   16:57:58 2019-04-12  |   (573) جار خوێندراوەتەوە

loading...
په‌رله‌مانتارێكی "لیژنه‌ی یاسایی" ئاشكرایده‌كات: یاسایه‌ك پێشكه‌شكراوه‌ بۆ پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی به‌هه‌ر خێزانێكی عێراقی.
A+    A-

 

محه‌مه‌د غوزی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌شكراو بۆ ته‌رخانكردنی پارچه‌ زه‌وییه‌ك بۆ هه‌ر خێزانێك، پڕۆژه‌كه‌ له‌ ته‌واوبوون نزیكه‌، ئه‌و پێشنیاره‌ش جیاوازه‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌ری نیشته‌جێبوون، كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران خستویه‌تیه‌ڕوو.


ناوبراو وتیشی: "ئه‌م پڕۆژه‌ پێشنیاركراوه‌، زۆرێك له‌ كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌رده‌كات، له‌ پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ردرێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ته‌رخانكردنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك، به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه‌، سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ سودمه‌ند نه‌بووبێت له‌ حكومه‌ته‌كانی تر و خانووی خۆشی نه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه‌ته‌ مه‌رج كه‌ سه‌رۆكی خێزان فه‌رمانبه‌ر بێت یان نا، زه‌وییه‌كه‌ش له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی یان له‌ شوێنی له‌ دایكبوونی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت".


ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ره‌، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن قه‌رزی پێده‌دات، به‌مه‌رجێك له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا بیكاته‌ خانوو، گه‌رنا لێی وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌.


محه‌مه‌د غوزی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئه‌و زه‌وییه‌ قه‌ده‌غه‌یە بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بفرۆشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ پاره‌كه‌ی وه‌ربگیرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان