هەوڵی کودەتا بەسەر کودەتاچییەکانی سوداندا دەدرێت


نەتەوە  |   16:07:08 2019-04-11  |   (137) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ژمارەیەک ئەفسەرو سەربازی سوپای سودان لە هەوڵی ئەوەدان کودەتا بەسەر کودەتاچییەکاندا بکەن کە توانیان پاش 30 ساڵ بە کودەتایەکی سپی  عومەر حەسەن بەشیرو یاریدەدەرەکانی لەسەرکار دووربخەنەوە.
A+    A-


 

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، پاش ئەوەی فەرماندەی سوپای سودان لە بەیاننامەیەکدا لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتی راگەیاندو خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان رژانە سەر شەقامەکان، ئێستا دەنگی تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری فەرماندەیی سوپای ئەو وڵاتە دەبیسترێت و لە راگەیەندراوی دووەمیشدا فەرماندەیی ئەرکانی سوپا قەدەغەکردنی هاتوچۆی راگەیاند و ئاشکراشی کردووە کە باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ و حکومەتی ئینتیقالی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت.

 

هەروەک بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی سوپای سودان لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایەکدان بەسەر فەرماندەیی سوپادا، بۆ گێڕانەوەی بەشیر بۆ سەر کورسیی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە.

 

ئاماژەش بەوە دەکرێت کە  فەرماندەیی سوپای سودان توانیویەتی ئەو ئەفسەرو سەربازانەی لایەنگری بەشیر دەستگیر بکەن و هەوڵەکەیان پوچەڵ بکەنەوە.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی سودان لەڕێی خۆپیشاندانەوە گوشارەکانیان دەستپێکرد و ئەمڕۆش پێنجشەممە 2019/4/11، سوپای سودان لە بەیاننامەیەکدا لەسەرکار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی، راگەیاند.

 

جێی ئاماژەیە بەشیر لە ساڵی 1989 دا خۆشی لە رێگەی کودەتایەکی سەربازیی بەسەر هاوپەیمانەکەیدا هاتە سەر دەسەڵات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان