خشتەی مووچەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئاشکراکرا


نەتەوە  |   13:47:35 2019-04-11  |   (6,973) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەگەرچی دەبوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییدا مووچه‌ی‌ مانگی یەک-ی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیش دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان مووچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بۆ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو دواخرا و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
A+    A-


به‌گوێره‌ی هەواڵێک کە لە سایتی ئێس ئێن ئێن-دا بڵاوکراوەتەوە، سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شکراوەو مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیش بۆ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخراوه‌.

 

ئەو سه‌رچاوه‌یە ئەوەشی روونکردووەتەوە کە "رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 2019/4/14 مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ دابه‌شده‌كرێت".

 

هەر لەو رووەشەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌ له‌په‌یجی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له ‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ئاشكرایكردوه‌، "دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌".

 

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی لەو رووەوە رایگەیاندووە: "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ پێماندراوه‌ بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌ش بكرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان