بۆ یەکەم جار وێنەی دێوه‌ ڕەشەکەی گەردوون بڵاوکرایەوە


نەتەوە  |   18:45:07 2019-04-10  |   (645) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وێنەیه‌كی کونێکی ڕەشی بۆشایی ئاسمان بڵاوکرایەوە، کە بۆ یەکەمجار توانراوە لەلایەن گەردونناسانەوە وێنەی بگیرێت.
A+    A-

 

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە وێنەی کونێکی ڕەشی بۆشایی ئاسمان کردووە، کە بۆ یەکەمجار توانراوە لەلایەن گەردونناسانەوە وێنە بگیرێت و قەبارەکەی ٣٠٠ ملیۆن ئەوەندەی قەبارەی زەوییە.


به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، کونە ڕەشەکە پانییەکەی ٤٠ ملیار کیلۆمەتر دەبێت و نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن تریلیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە و نازناوی "دێو"یان لێ ناوە.


وێنەکانی کونە ڕەشەکە لەلایەن هەشت تێلێسکۆپەوە گیراوە و به‌ وته‌ی پرۆفیسیۆر هینۆ فاڵکی لە زانکۆی ڕادباودی هۆڵەندی، کە تاقیکردنەوەکەی پێشکەشکردبوو "ئەو کونە ڕەشە لەناو گەلەئەستێرەیەکدا دۆزراوەتەوە بە ناوی (M87)" هه‌روه‌ها "بارستەکەی ٦.٥ ملیار ئەوەندەی خۆرە و یەکێکە لە قورسترین کونە ڕەشەکان لە گەردووندا".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان