به‌ڤیدیۆ.. یاریزانێک لەنێو یاریگادا رفێنرا


نەتەوە  |   17:13:49 2019-04-09  |   (263) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە یاریگەیه‌كی "دوورگەی سقلییە" له‌ ئیتاڵیا هەلیکۆپتەرێک بە چەند سەرنشینێکەوە لە نێو خاکی یاریگاكه‌ دەنیشێتەوە و چەند کەسێکی نەناسراو یاریزانێک دەڕفێنن و ناچاری دەکەن سواری هەلیکۆپتەرەکەیان بێت.
A+    A-


فیتران ئیگناسیۆ بارباگالۆ یاریزانی یانەی ڤیاگراند، کە تەمەنی 50 ساڵە، لە یاریی کۆتایی یانەکەی لە پاڵەوانییەتی خولی سقلییە، کاتێک لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەی دانیشتبوو، لە پشووی نێوان گێمەکان، چەند کەسێکی نەناسراو دەیڕفێنن بۆ شوێنێکی نادیار.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی شۆكه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ دواتر ئاشکرا بووە، کە یاریزانی ناوبراو پێشوەخت پلانی بۆ ئەو رووداوە داڕشتووە، چونکە ویستوویەتی بەو شێوە سەیرە واز لە یاریی تۆپی پێ بهێنێت و بەشێوەیەکی باو ماڵئاوایی لە یاریگەکان نەکات.


هاوكات یەکێتی تۆپی پێی دوورگەی سقلییە بڕیاریدا بە سزادانی یاریزان و یانەکەی بە 200 یۆرۆ، هەروەها فیترانی تەمەن 50 ساڵ تا 31ی مایۆی داهاتوو بۆی نییە بەشداریی هیچ چالاکییەکی وەرزشیی بکات، بەهۆی ئەو هەڵسوکەتە سەیرەی ئەنجامیداوه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان