دابەشکردنی مووچه‌ی هه‌موو دامەزراوەکان راگەیەندرا


نەتەوە  |   11:52:28 2019-04-04  |   (11,319) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوو هۆكاریی سه‌ره‌كی  بۆ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ 5 ی مانگدا ئاشکرا دەکرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ رایگەیاندووە: "ئه‌و دواكه‌وتنه‌ گاریگه‌ریى نابێ له‌سه‌ر وادەی دابەشکردنی مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان".
A+    A-


بە پێی هەواڵێکی سایتی دواڕۆژ کە لە سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمەوە دەستیکەوتووە، ئه‌م دوو رۆژه‌ دواكه‌وتنه‌ی مووچه‌ هیچ كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر دواخستنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و فەرمانگەکان و ئه‌م مانگه‌ش تا رێکەوتی 26 ی مانگ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت، به‌ خاننشینیی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیشه‌وه‌".

 

له‌باره‌ى هۆكاری دواكه‌وتنەکەشەوە ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌كردووە: دوو هۆكار هه‌بووه‌، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو زۆرینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان لیستی مووچه‌یان به‌ لێبڕینی پێشینه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌ كردووە، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی دارایی داوای لێكردن، به‌بێ لێبڕینه‌كان لیستی مووچه‌ ئاماده‌ی بكه‌ن، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌بووە وەزارەتی سامانه‌ سروشتییه‌كان مانگانه‌ له‌ 30 بۆ 1 مانگ 378 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ له‌ 3ی مانگدا پاره‌کەی نارد".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان