کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە بۆ چارەنوسی بەیێل بەڕێوەدەچێت


نەتەوە  |   19:11:00 2019-04-03  |   (114) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا بەڕێوبەری کارەکانی گاریس بەیڵ لەگەڵ بەپرسانی یانەی ریاڵ مەدریددا کۆببێتەوەو بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی ئەو ئاریزانەوە بدات.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەکانی مارکا و دیپۆرتی کۆرتوا، وابڕیارە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا "جۆناسان بارنێت بەڕێوبەری کارەکانی گاریس بەیڵ لەگەڵ بەپرسانی یانەی ریاڵ مەدریددا کۆببێتەوەو بڕیاری کۆتایی بدەن.

 

 جۆناسان دەڵێت: ھیوادارم ریاڵ لەم کۆبوونەوەیە خۆی یەکلایی بکاتەوە و بە فەرمی ئاگادارمان بکاتەوە کە دەیانەوێت بەیڵ بەردەوام بێت یان نا.

 

ئەو دوو پێگەیە لە هەواڵەکەدا نووسیویانە کە بڕیاری زێدان نەگۆڕدراوە و نایەوێت چیتر بەیڵ لە تیپەکەدا بەردەوام بێت و زێدان ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ پێرێز لەسەر بەیڵ کێشەی بۆ دروست بووە، ھەر بەو ھۆیەشەوە وازھێنانی لە ریاڵ راگەیاندوو و یانەکەی بەجێھێشت. چونکە زێدان ویستی بەیڵ دەربکات، بەڵام پێرێز سووربوو لەسەر ھێشتنەوەی ئەو یاریزانە.

 

هەر بە گوێرەی هەواڵەکە، ئێستاش کە پێرێز بە ناچاری زێدانی گەڕاندووەتەوە ناتوانێت ئەمجارە رووبەڕووی ببێتەوەو چیتر شوێنێک بۆ بەیڵ نامێنێت لە تیپەکەی زێداندا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان