خشتەیەكی نوێی موچە بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   10:59:29 2019-04-01  |   (11,599) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی 2019 ڕەوانەی بانكەكان دەكات و "لەم هەفتەیەدا" دەست بەدابەشكردنی دەكرێت، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەش زانیاری لەبارەی خشتەی نوێی موچە ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەكان، تائێستا گەنجینەكان بەفەرمی لەدابەشكردنی موچەی مانگی (یەك)ی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگادار نەكراونەتەوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەو لە (3، 4)ی ئەم مانگە، دەست بەدابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت.


هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران ئامادەكراوە، لەئێستاشدا تەنها چاوەڕوانی ئاماژەو ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی دارایی دەكەن، بۆئەوەی دەست بەدابەشكردنی موچە بكەن.


لای خۆشیەوە عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی، رایگەیاندوە، ژمارەیەك خشتەی دابەشكردنی موچە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێكی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوكراونەتەوە، بەڵام ئەو خشتانە هیچ بنەمایەكی دروستیان نییەو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەفەرمی بڵاونەكراونەتەوە، سەرجەمیان دەچنە چوارچێوەی دەنگۆوە.


لەبارەی خشتەی نوێی موچەش، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە درێژەی لێدوانەكەی بۆ سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئاشكرایكردوە، بەهەمانشێوەی زنجیرەی مانگی ڕابردوو، خشتەی موچە بڵاودەكرێتەوەو گۆڕانكاری لەپێشخستن یان دواخستنی موچەی وەزارەت و دامودەزگاكان ناكرێت.


سەبارەت بەدەنگۆی پێشخستنی موچەی خانەنشینانیش، عەزیز عەلی فەتاح ڕەتیكردەوە، خانەنشینی پێشبخرێت و ئاشكرایكرد: بەگوێرەی دواین بڕیاری وەزارەتی دارایی، لە ماوەی 30 ڕۆژدا موچە دابەشدەكرێت.

 

پێشتریش، ئەرشەد حسێن، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی لەپەرلەمانی‌ كوردستان بە ماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندبوو، "پەیوەندیمان بەوەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانەوە كرد و پێیان ڕاگەیاندین، لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 1ی 2019 دەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان