دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات 


نەتەوە  |   16:16:22 2019-03-30  |   (11,016) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی "هەرێم" لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەران دەستپێدەكات و "تەنها یەك مووچە دابه‌ش ده‌كرێت".
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دراون لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ بەبێ‌ پاشەكەوت دەستپێدەكات و پێدەچێت مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە لەم هەفتەیەدا دابەش بكرێت.


لای خۆشیەوە، لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی به‌ سایتی خەڵكی راگه‌یاندووه‌، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم پێی ڕاگەیاندوون، كە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2019 دەكرێت.


ناوبراو سەبارەت بە دەنگۆی پێدانی دوو مووچە یان مووچە و نیوێك بە فەرمانبەران ئاشكرای كرد، "وەزیری دارایی جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، كە دابەشكردنی مووچە بە بێ‌ پاشەكەوت و وەك مانگەكانی پێشوو لەكاتی خۆیدا دەبێت و یەك مووچە دابەش دەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان