بۆچی هاندەرانی یۆڤانتۆس دژی دیزاینی درێسی نوێی یانەکە دەوەستنەوە؟


نەتەوە  |   09:53:55 2019-03-28  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دیزاین و شێوەی درێسی نوێ بۆ وەرزی داهاتووی یانەی یۆڤانتۆس دزەی پێدەکرێت و هاندەرانی ئەو یانەیەش ناڕازین و دژی ئەو شێوەو دیزاینە نوێیە دەوەستنەوە.
A+    A-


پێگەی FootyHeadlines  دزەی بە وێنەی درێسی وەرزی داھاتووی یانەی یۆڤانتۆس کردووە و لە چەند وێنەیەکدا ئەو درێسە نوێیەی بڵاوکردۆتەوە کە شێوازێکی جیاوازی لە درێسی ئێستاو ساڵانی پێشووی یانەکە ھەیە.

 

 ھەرچەندە درێسەکە بە ھەمان شێوە لە رەنگی سپی و رەش پێکھاتووە، بەڵام خەتێکی پەمەیی تێدایە و پارچە سپی و رەشەکان گەورە کراون و لای ھاندەرانیش ئەو درێسە دیمەنێکی ناشرینی ھەیە، و سەرەڕای ئەوەش لە درێسە نوێیەکەدا ئاڵای ئیتالیای پێوە نییە.

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەی درێسە نوێیەکەدا، ھاندەرانی ئەو یانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دژایەتی خۆیان بۆ ئەو درێسە راگەیاندو بە شایستەی تیپەکەیانی نازانن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان