دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1 ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   12:24:03 2019-03-25  |   (19,849) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی "هەرێم" ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019 چڕ کردووەتەوە.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی بە گەیشتووە، ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019 دەستی پێ کردووە و لەلایەن گەنجینەکانەوە وردبینی لە بەشێکی زۆر لە لیستی مووچەی فەرمانگەکان کراوە و ئاگاداری ئەو شوێنانەش کراونەتەوە کە تاکو ئێستا لیستی مووچەیان ڕەوانە نەکردووە بەزووترین لیستی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ ڕەوانەی گەنجینەکان بکەن بۆ وردبینی بە پێچەوانەوە لە هەر ئەگەرێک خۆیان بەرپرسیار دەبن.


ئەوەشی خستە ڕوو، لیستی مووچەی مانگی 1ی 2019 هاوشێوەی مانگی 12ی 2018 دەبێت و هیچ بڕە پارەیەکی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە فەرمانبەران نابڕدرێت، بۆ بڕینی قیستەکانی ئەو پێشینانە کە بەشێک لە فەرمانبەران وەریان گرتووە، دەبێت وەزارەتی دارایی ڕێنمایی لەوبارەیەوە دەربکات.


ئاشکراشیکرد، کە ئەم مانگە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی پێدانی مووچە خێراتر بکرێت و ئەگەر هیچ بارودۆخێکی لەناکاویش ڕوونەدات ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2019ی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەکرێت.


ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی گۆڕانکاری لە خشتەی مووچە ڕوونیشی کردەوە، کە تاکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە خشتەی مووچەدا بکرێت، بەڵکو هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت و ئەو خشتەیەشی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان