ئاگاداری ماراسۆنه‌ گه‌وره‌كه‌ى سلێمانى بە چ شێوەیەک دەبێت؟


نەتەوە  |   17:34:59 2019-03-21  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە به‌ دروشمی "به‌ره‌و ئاشتی"  رێكخراوى ماراسۆنی ئاشتیی كوردستان- لقى سلێمانى ده‌ستپێكی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌ به‌رفراوانه‌كانی بۆ ساڵی 2019 له‌ سلێمانی ئه‌نجامبدات.
A+    A-


به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى لقى سلێمانى ئەو رێكخراوه‌، وابڕیارە رۆژى دووشەممەی داهاتووتر رێکەوتی 2019/4/1 یه‌كه‌م ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ كاتژمێر 9 ـ ى سەرلەبه‌یانى له‌به‌رده‌م پارێزگاى سلێمانییەوە بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سه‌دان بەشداربوو له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان و عيراق و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ به‌شداریی تێدا بکەن.

 

به‌ده‌ر له‌ بەشدارانی ماراسۆنەکەش، چه‌ندین كه‌سایه‌تى بۆ پاڵپشتى له‌ ماراسۆنه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن و میریان قادرى هاوه‌ڵى شاجوانى كوردستانیش له‌ نێو به‌شداربووندا ئاماده‌ ده‌بێت .

 

له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌وه‌و تاوه‌كو رۆژێك پێش ده‌ستپێكى ماراسۆنه‌كه‌ش بنكه‌كانى ناونووسین له‌ شارى سلێمانى له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ فاملى مۆڵ- به‌رده‌م باخى گشتى - به‌رده‌كى سه‌را كراوه‌ته‌وه‌.

 

به‌ده‌ر له‌و ماراسۆنه‌‌ش بڕیاره‌ چه‌ندین چالاكى هونه‌ریى دیکە به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌رجه‌م كاره‌ لۆجیستییه‌كانى ماراسۆنه‌کەش كۆتایی پێهاتووه‌ .





loading...











زۆرترین بینراوەکان