واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   00:07:35 2019-03-19  |   (10,835) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم "ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك" ده‌كات و بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بكرێت.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیاریه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی دارایی هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی تایبەت بەدابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ، ئاراستەی گەنجینەكان دەكات، بۆئەوەی لیستی موچەی بێ پاشەكەوتی لەسەر ئامادەبكرێت.


هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی لەدوای جەژنی نەورۆزەوە، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە، بۆئەوەی لەرۆژانی (3 و 4)ی سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان