دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە


نەتەوە  |   11:57:02 2019-03-18  |   (224) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە  دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دوایین كۆبوونەوەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكان ئەنجامبدەن و سبەی سێشەممەش دەنگ لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكان بدرێت.
A+    A-

 

لە دانیشتنی رۆژی 10ی ئازار سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكان بەسەر 15 لیژنە هەمیشەییەكەی پەرلەماندا دابەشكران، پارتی و سۆسیالیست پێكەوە زۆرینەی كورسی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە، كە 69 كورسییە، فراكسیۆنی یەكێتی وەك دووەم لیستی براوەی هەڵبژاردن 30 كورسی لە لیژنە هەمیشەییەكاندا هەیە و گۆڕان 18، نەوەی نوێ  12، كۆمەڵ 11، یەكگرتوو 8، توركمان 6 و مەسیحییەكانیش 9 كورسییان بۆ دیاریكراوە لە ڕۆژی 12ی ئازاریش دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەكان درا.


هەروەها دوێنێ یەكەشمە فراكسیۆنەكان لەبارەی دیاریكردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكان ڕێكنەكەوتن و بڕیارە ئەمڕۆ دواین كۆبوونەوەی خۆیان لەوبارەیەوە ئەنجامبدەن و سبەی سێشەممە 19ی ئازار، لە كۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان دەنگ لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكان دەدرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان