یەکێتی داواکاری نوێی لە پارتی هەیە 


نەتەوە  |   01:23:18 2019-03-17  |   (560) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یەکێتی نیشتمانی کوردستان "لیژنەیەک"ی دیکەی پێکھێنا بۆ دانوستاندن لەسەر ئەو پۆستانەی، کە له‌ حكومه‌ت داوای دەکات و پارتیش بەشێکیانی رەتکردووەتەوە.
A+    A-

 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌"بابەتی حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی لای ئێمە یەک پاکێجە، بۆیە ئەگەر بڕیارە بەشداریی بکەین، دەمانەوێت بەو جۆرە بکرێت کە لەسەری رێککەوتووین، ئەگەر بەشداریش نەکەین ئەوە قسەیەکی دیکەیە. ئەم پرسە پێویستە ھەموو حیزبەکان ھەڵوێستیان لەسەری ھەبێت".


لای خۆشه‌وه‌ ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری بزووتنەوەی گۆڕان بە سایتی رووداوی راگەیاندوه‌، "ئەم پرۆسەی ئێستا ئەوەندەی ماوە کە سەرۆکی پەرلەمان بدرێتەوە بە یەکێتی و دواتر فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و پەرلەمان یاسای سەرۆکایەتی ھەمواربکاتەوە، پاشان پەرلەمان سەرۆکی نوێ رابسپێرێت و سەرۆکی نوێش کاندیدی براوەی پارتی، رێککارەکان بەم جۆرە ئینجا چەندێک کاتی دەوێت ئەوەیان نازانم".


هه‌ڵوێستی ئەمجارەی یەکێتی، لەدوای کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردوویان لەگەڵ پارتی دروستبووە، کە به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ئەو حیزبە سەقفی داواکانی بەرزکردووەتەوە و داوای پۆستەکانی (راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش، سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ناوخۆ و جێگری سەرۆکی ھەرێم) دەکات، كه‌ پارتی به‌شێكیانی ره‌تكردۆته‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان