چەند خوێندکارێک لەسەر ئەم یارییە دەستگیرکران


نەتەوە  |   17:46:07 2019-03-15  |   (310) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەھۆی یاریی "پەبجییەوە، ١٠ خوێندکاری زانکۆیەکی ھیندستان لەلایەن  پۆلیسەوە دەستگیرکران" و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەماوەی رابردوودا حکومەتی ئەو وڵایە یاریی پەبجی بە فەرمی قەدەغەکردووە.
A+    A-


 ماڵپەڕی "زە ڤێرج" لە راپۆرتە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە  چەند خوێندکارێکی زانکۆ کردووە بەھۆی یاریی پەبجییەوە دەستگیرکراون و ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەو یارییە لەلایەن حکومەتی ھیندستانەوە لەم ماوەیەدا قەدەغەکرا، لەبەرئەوەی پێیانوایە ئەگەری ھەیە بەکارھێنەرەکانی ئالوودە بکات و ھەروەھا ھۆکارێکیشە بۆ دروستبوونی توندوتیژیی.

 

ئەو خوێندکارانە سکاڵایان لێکرابوو و یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیسی ھیندستانیش رایگەیاندووە: "کاتێک چوون، خوێندکارەکان ئەوەندە سەرقاڵی یارییەکە بوون، ھیچ ئاگایان لەوان نەبووە و سەریشیان بەرز نەکردووەتەوە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان