هەواڵ عوسمان بڕیارێكی نوێی راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   13:18:17 2019-03-15  |   (13,298) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە ئەکتەری ناسراو "هەواڵ عوسمان" هاوسەری ئەکتەری کۆچکردوو "پشتیوان بەدەوەی" رایده‌گه‌یه‌نێت، بە یەکجاری واز لە کاری هونەری دەهێنێت و لەمەوبەدوا خۆی بە تەنها بۆ کاری بزنس تەرخان دەکات.
A+    A-

 

هەواڵ عوسمان لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی زەمەن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "هەموو كارێكی دەرەوەی ماڵ بۆ ژن قورسە بەتایبەت كاری بزنس".


راشیگه‌یاندووه‌، من كاری مۆبیلیات دەكەم، چەندجار هەبووە كاتژمێر دووی شەو تەلەفونم بۆ كراوە بارەكەت گەیشتووە وەرە بیگوازەرەوە، ئایا دووی شەو، كەسانێك ئافرەتێك لە دەرەوە ببینن چی پێدەڵێن؟ یان زۆرجار دەچمە شوقەیەكەوە بۆ كاری دیزاین، لەگەڵ پیاوێك دەبێت یەكێك لە هاوكارەكانم لەگەڵدا بێت، بۆ ئەوەی توشی قسەی خەڵک نەبم.


هەواڵ عوسمان ئاشکراشی دەکات، کە هەرچەندە هونەری نواندنی زۆر خۆشدەوێت، بەڵام  بەهۆی قورسی ژیان‌ و كاری بزنس، واز لەکاری هونەری دەهێنێت و جارێكی دیكە بۆ بەشداری كاری هونەری نواندن ناچێتەوە سەر شاشەی تیڤی.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان