دوای لابردنی پاشەکەوت بڕیارێکی دیکە دەدرێت


نەتەوە  |   11:42:52 2019-03-15  |   (2,882) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەهۆی "نەمانی پاشەكەوتی موچە"وە، وەزارەتی بازرگانی هەرێم كار بە بڕیارێكی پێشووی حكومەتی عیراق دەكات بۆ بڕینی بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانەی كە موچەكەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە، به‌رپرسێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو. 
A+    A-

 

یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی، ڕایگەیاندوه‌، پێشتر هەر موچەخۆرێك مانگانە موچەكەی لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر بووبێت، لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بەشە خۆراكی خێزانەكەی بڕاوە.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی: بەڵام لەهەرێمی كوردستان بەهۆی سیستمی پاشەكەوتی موچەوە، بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی هەرێمەوە راگیرا، ئێستاش كە دووبارە سیستمەكە لابراوە، وەزارەت بڕیار دەدات دووبارە بەشە خۆراكی ئەو موچەخۆرانە ببڕێت، كە موچەیان زیاترە لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار.


رونیشیكردەوە، بەگوێرەی بریارەكە، ئەو فەرمانبەرەی بەشەخۆراكی دەبڕێت، ناوی لە لیستەكەدا دەمێنێت و و فۆڕمی خۆراكیشی دەبێت، تەنها بەشە خۆراكی پێنادرێت.


سەبارەت بە وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەش، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی وتی: چاوەڕوانی دەركردنی رێنمایی دەكەین لەلایەن وەزارەتی بازرگانی هەرێمەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان