كه‌ش و هه‌وای رۆژی شه‌ممه‌


نەتەوە  |   10:59:58 2019-03-15  |   (1,246) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی شه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 16/3/2019 ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانی پچڕپچڕ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكان، له‌ هه‌ندێ كات هه‌وره‌ تریشقه‌ و لێزمه‌ بارانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌فر له‌ شاخه‌كانی ناوچه‌ سنورییه‌كان ده‌بارێت.


هاوكات به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 16 پله‌ و له‌ سلێمانی 15 و له‌ دهۆك 13 و له‌ كه‌ركوك 17 پله‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها خێرایی با له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش له‌ نێوان 6 بۆ 8 كلیومه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان