لە ئەمڕۆوە قەدەغەکردنى ڕاوە​ماسی دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە


نەتەوە  |   10:45:35 2019-03-15  |   (1,361) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە ئەمڕۆوە تا "سێ مانگی" داهاتوو بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوكات داوایه‌كیش ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت.
A+    A-

 

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوبەرایەتیەکانی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کردووە، بەڕێوبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە ڕۆژی ١٥ی ئازار تا ڕۆژی ١٥ی حوزەیران.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌، لەو سێ مانگەدا لە گشت پارێزگاکانی هەرێم بە هەموو شێوازەکانی راوکردن و هەروەها رێگانەدان بە راوکردن بە شێوازە نایاساییەکانی بەکۆمەڵ وەک تۆڕی کون ورد، کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، تەقەمەنییەکان و ئەوانی دیکە راوە ماسی قەدەغەیە.


هه‌روه‌ها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوه‌، کار بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ڕێگە نەدرێت لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ماسی ڕاو بکرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان