هێرشێکی چەکداری کرایەسەر دوو مزگەوت و کوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌


نەتەوە  |   10:26:33 2019-03-15  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە "نیوزلەندا" هێرشێكی چه‌كداری کرایەسەر دوو مزگەوت و به‌وته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌هۆی هێرشه‌كه‌ 40 كه‌س كوژراون و 20 كه‌سی تریش برینداربوون.
A+    A-

 

پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15/3/2019 هێرشکارێک بە چەکێکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەلنوور لەسەنتەری شاری کریستچەرچ و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵکی نێو مزگەوتەکە کردووە.


لای خۆشیه‌وه‌ جاسیندا ئەردێرن، سەرۆك وەوزیرانی نیوزلەندا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی هێرشەكەوە 40 كەس كوژراون و 20 ی تریش برینداربوون.


بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، كە هێرشبەرەكە تۆماری كردووە، دوای ئەوەی لە مزگەوتی "نور"ی كرایست چێرچ هێرش دەكاتە سەر نوێژخوێنان، روودەكاتە مزگەوتێكی تری ئەو شارە و لەوێش دەستدڕێژی گولە لە نوێژخوێنان دەكات.


پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاندووە، تا ئێستا چوار گومانلێكراویان دەستگیركردووە، كە سێ پیاو و ژنێكن و ئێستا لەلایەن پۆلیس دەستبەسەرن، به‌ڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت و، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان