به‌رپرسێكی باڵا گیانی له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   09:41:40 2019-03-15  |   (513) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دره‌نگانی "شه‌وی رابردوو"، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، له‌ پارێزگای دهۆك گیانی له‌ده‌ستدا.
A+    A-

 

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ راگه‌یاندرێكی كورتدا بڵاویكردۆته‌وه‌، عزه‌ت تۆفیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، به‌رووداوی هاتوچۆ، له‌ پارێزگای دهۆك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


هاوكات به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عێراق، دوای روودانی رووداوه‌كه‌، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه.


جێی باسه‌، عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر له‌ دایكبووی ساڵی 1970ی شاری موسڵه‌، خێزانداره‌ و خاوه‌نی شه‌ش مناڵه‌، ناوبراو رۆژی دووشه‌ممه‌ 9ی ته‌مووزی ساڵی 2018 به‌فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق به‌وه‌كاله‌ت، دیاریكرا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان