موچەیەكی تر بۆ موچه‌خۆران ئامادە دەكرێت


نەتەوە  |   09:22:14 2019-03-15  |   (12,948) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی "هه‌رێم" بۆ ئه‌وه‌ی موچەیەكی بێ پاشەكەوتی دیكە لەنێوان مانگەكاندا وەك پاشكۆ بدات بە فەرمانبەران چاوەڕێی بڕێك پارە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكات.
A+    A-

 

له‌ رۆژانی رابردوودا وەزارەتی دارایی عیراق، موچەی مانگی (3)ی ئەمساڵ و جیاوازی موچەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی بۆ هەرێم رەوانەكرد، كە بڕەكەی زیاترە لە ٧٢٤ ملیار دینار، هاوكات به‌ پێی زانیارییه‌كان وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی موچەیەكی دیكەی بێ پاشەكەوت، چاوەڕێی بڕە پارەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكات، كە تائێستا وادەكەی نازانرێت.


هه‌روه‌ها وەزارەتی دارایی بەرنامەی هەیە كە لەگەڵ پێدانی پارە لەسامانە سروشتییەكانەوە، پارەی جیاوازی موچەی ئەو دوو مانگە بە پاشكۆیەك لەناو مانگێكدا خەرجبكرێت و بخرێتە بڕی موچەی یەكێك لە سێ موچە نەدراوەكەی ساڵی 2018.


به‌پَی زانیارییه‌كان، ڕۆژی 5/4/2019 دابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ دەستپێدەكاتەوە، ئەگەر سامانە سروشتییەكان پارەی زیاتر رەوانەی وەزارەتی دارایی بكات، ئەوە لە ناوەڕاست و كۆتایی هەمان مانگ موچەیەكی دیكە بە موچەخۆران دەدرێت.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان