رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم


نەتەوە  |   01:16:13 2019-03-15  |   (1,074) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی "دەستەی دەسپاکی هەرێم" ڕایده‌گەیه‌نێت، بەڵێننامەی ڕەفتاری پیشەیی، کە بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایان دابەشکراوە، بە مەبەستی نەهێشتنی گەندەڵییە لە کەرتی گشتیدا.
A+    A-

 

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم له‌ میانی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکردوه‌، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دڵنیادەکەنەوە پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان پەیوەندیی نییە بەو بەڵێننامەیەوە و ئەوە یاسای خۆی هەیە، بەڵام ڕێنماییەکان پەیوەندییان بە ئەرکی فەرمانبەرەوە هەیە لە شوێنی کارەکەی و مەبەست لێی کاراکردنی دامەزراوەی گشتییە.


ڕوونیشیکردەوە، بەپێی بەڵێننامەکە دەبێت فەرمانبەر بە دەسپاکی و بێ لایەنانە و بەبێ جیاوازی حزبی و ناوچەگەری کارەکانی بکات و نابێت شوێنی کارەکەی بۆ مەبەستی حزبی بەکاربهێنێت.


وتیشی، تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ دۆسیەی گەندەڵی لە سلێمانی و دهۆک و هەولێر چوونەتە دادگاکان و ٧٠ -٨٠ دۆسیەش یەکلاییکراونەتەوە و، زیاتر لە ١٠٠ دۆسیەش لە قۆناغی دادگاییکردندان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان