موچەی بەشێك لە موچەخۆرانی هەرێم رێكدەخرێتەوە


نەتەوە  |   21:20:07 2019-03-14  |   (1,637) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەدوای "پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم"، پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسای چاكسازیی خانەنشینی و موچەو دەرماڵەكان پەسەند دەكات، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش رایدەگەیەنێت، چاوخشاندنەوە بە موچەی بنەڕەتی موچەخۆراندا دەكرێت و موچەی خانەنشینە نایاساییەكانیش هەڵدەوەشێتەوە.
A+    A-

 

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاندوه‌، لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خانەنشینی و موچەو دەرماڵەكان، كە ئەولەوییەتی كارەكانی زۆربەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە، وەكو فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشنیازمان كردووە ئەو كەسانەی بەبێ ئەوەی رۆژێك دەوامیان كردبێت و بەنایاسایی خانەنشین كراون، موچەكانیان هەڵوەشێتەوە، بەڵام چارەسەرێكیان بۆ بدۆزرێتەوە.


شێركۆ جەودەت له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن لەبارەی چارەسەری موچەی ئەو كەسانەش، وتی: "بۆ نمونە ئەو شۆڕشگێڕو تێكۆشەرە دێرینانەی، كە ئێستا بە نایاسایی خانەنشینكراون، بەپێی یاسای سەربازە دێرینەكان (المحاربون القدامی) مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، بەشێوەیەك وەكو رێزلێنان موچەیەكیان بۆ ببڕدرێتەوەو ناویان لەلیستی خانەنشینی دەربهێنرێت، نەك ئەو موچە زۆرەی كە ئێستا هەیانە".


ناوبراو ئاماژە بە دەستكاریكردنی موچەی بەشێكی تری موچەخۆران لەچوارچێوەی پڕۆژەیاساكە دەكات و دەڵێت: بەشێكی تری موچەخۆر هەیە كە بڕوانامەكانیان لەگەڵ موچەكانیان ناگونجێت، بۆیە چاوخشاندنەوە بە پلەو پۆست و بڕوانامەو موچەی بنەڕەتییاندا دەكرێت، بۆ ئەوەی دادپەروەری لە موچەو شایستەكاندا بێتەدی.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان