هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   19:35:35 2019-03-14  |   (522) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی "کۆیە" داوای لە شۆفێران ده‌كات ڕێگای سماقوڵی بەکارنەهێنن، چونکە ئاوی سەر ڕێگاکە بەرزبووەتەوە.
A+    A-

 

زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاندوه‌، هاتوچۆیان لە ڕێگای سماقوڵیدا قەدەغە نەکردووە، بەڵام داوا لە شۆفێران دەکەن ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن، چونکە ئاستی ئاوەکە زۆر بەرزبووەتەوە و کێشە بۆ ئۆتۆمبێل دروستدەکات.


هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاندبوو، بەھۆی ئەم شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بەرزبووەتەوە، بەو ھۆیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستدەکات و دەبێتە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ.


داواشیکرد، شۆفێران بە ھیچ شێوەیەک ڕێگاکە بەکارنەهێنن تا بەدووربن لە ڕووداوی ھاتوچۆ.


هەرچەندە لەگەڵ دروستکردنی بەنداوەکەدا، بڕیاردراوە پردێکیش دروستبکرێت، کە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی بەنداوەکە، بەڵام تا ئێستا پردەکە تەواو نەکراوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان