پێدانی موچە بەچاودێری خێزان دەستپێدەكاتەوە


نەتەوە  |   18:46:10 2019-03-14  |   (6,159) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسی "تۆڕی کۆمەڵایەتی" لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێنماییەکی نوێ لەسەر مووچەی چاودێری خێزان دەردەکرێت و دوای چاکسازیکردن تێیدا، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.
A+    A-

 

محەممەد گەزنەیی، بەرپرسی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی به‌ رادیۆی رووداوی راگەیاندوه‌، لە مانگی هەشتی 2015ەوە مووچەی چاودێری خێزان بڕدراوە، بەڵام وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێنمایی نوێ دەردەکات بۆ چاکسازی لە لیستەکەدا و دوای چاکسازیکردن تێیدا، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.


محەممەد گەزنەیی وتیشی: "21 هەزار و 750 کەس مووچەی تایبەتیان وەرگرتووە بەبێ ئەوەی هۆکاری پێدانی مووچەکانیان دیاربێت، لەبەر ئەوەی وەکو چۆن دەست بە چاکسازیکردن لە لیستی مووچەی کەمئەنداماندا کرا، چاکسازی لە لیستی مووچەخۆرانی دیکەشدا دەکرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان