كاتی لابردنی پارەی وەرگرتنی فیزای ئێران ئاشكرادەكات


نەتەوە  |   18:17:19 2019-03-14  |   (2,792) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ڕێكخەری پەیوەندیەكان "لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی" ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بڕیاردرا بەلابردنی فیزەی هاتوچۆ لە نێوان عیراق و ئێران ، بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو جێ بەجێ دەكرێت پارەی فیزا لەكەس وەرناگیرێت.
A+    A-

 

دابان نەجمەدین، ڕێكخەری پەیوەندیەكان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، پاش ئەو هەواڵانەی ڕاگەیەندرا بۆ لابردنی فیزەی هاتوچۆ لە نێوان عیراق و ئێران لە ئێستادا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە كە بۆ لەمەودوا پارەی فیزا لە هاووڵاتیانی عێراقی وەرنەگیرێت.


ناوبراو وتیشی: "زۆرێك لە هاووڵاتیان و بازرگانەكان پرسیار لەبارەی كاتەكەیەوە دەكەن بۆیە لەگەڵ كونسوڵیەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی قسەمانكرد ئەوان پێیان ڕاگەیاندین، كە بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەچێتە جێ بەجێكردنەوە پارەی فیزا لەكەس وەرناگیرێت".


رونیشیكرده‌وه‌، پێدانی فیزا هەر بەوشێوەیە دەبێت، كە بە ئەلكترۆنی لە ڕێگەی كاغەزێكەوە دەدرێت و فیزا نادررێت لەپاسپۆرت، كە ئەمەش بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی دڵخۆشكردووە، ئەمە لەكاتێكدایە ، لەدوای سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عیراق بڕیاری ھەڵگرتنی فیزا لەنێوان ھەردوو وڵاتدا درا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان