له‌باره‌ی‌ گۆڕینی‌ شێوازی‌ پێدانی‌ موچه‌ له داراییه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   14:23:50 2019-03-14  |   (5,168) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی "حكومه‌تی‌ هه‌رێم"ـه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ پێدانی‌ موچه‌ له‌ڕێگه‌ی بانك و به‌كارتی تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات، كه‌ له‌ئێستادا چه‌ند هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی له‌وباره‌یه‌وه‌ نراوه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دراون، "پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی كارت یاخود ماسته‌ركارت به‌فه‌رمانبه‌ران پێویستی‌ به‌چه‌ند ڕێوشوێنێك هه‌یه‌ كه‌ له‌مكاته‌دا هه‌نگاوێكی‌ ئاسان نییه‌".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ بانكی‌ پێشكه‌وتوو كۆمپانیای‌ پێشكه‌وتوو هه‌بێت كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ تاوه‌كو بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه‌ موچه‌ بدرێته‌ فه‌رمانبه‌ران".


هێما بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، "له‌كۆی ئه‌و 96 بانكه‌ی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ن كار بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنی‌ ئه‌و بانكانه‌ كراوه‌و ئێستاش 33 بانكیان به‌یه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌داهاتودا بتوانرێت سود له‌پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ی بانكه‌وه‌ وه‌ربگرێت".


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، به‌ستنه‌وه‌ی‌ بانكه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانرێت ئاسانكاریی بۆ پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران به‌كارت و له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ بكات و جگه‌له‌وه‌ش له‌داهاتودا وه‌زاره‌تی‌ دارایی پلانی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ سیستمی‌ پێدانی‌ موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان