شوان عه‌توف فیلمه‌ درێژه‌كه‌ی ته‌واوده‌كات


نەتەوە  |   13:41:34 2019-03-14  |   (197) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شوان عه‌توف ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای كوردی، به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌ درێژه‌كه‌ی ته‌واوكردو ‌ئێستا ئاماده‌كارغی بۆ نمایشكردنی دەکرێت له ‌سینه‌ماكانی كوردستان و عيراق.
A+    A-


شوان عه‌توف ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای كوردی له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه‌ رایگەیاندووە: "فیلمی په‌یكه‌ری دڵ) یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی درێژی ئەوە کە به‌رهه‌می كۆمپانیای كام پرۆده‌كشن و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشنه‌".

 

هەروەها دەڵێت: "فیلمه‌كه‌ له ‌سیناریۆ و ده‌رهێنانی خۆیەتی و چیرۆكی عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵاو سیناریۆی لوقمان سوخه‌نده‌ره‌" شوان خۆی سیناریۆكه‌ی داڕشتووەته‌وه‌.

 

عه‌توف روونیشی ده‌كاته‌وه‌ کە "فیلمه‌كه‌ یه‌كه‌مین فیلمی میوزیكه‌ڵی كوردییه‌ و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییه‌".

 

دەشڵێت: "قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له ‌مێژووی سینه‌مای كوردی، به‌هێزو تواناوه‌ كارمان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌ كردووه‌".

 

ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوە کە به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی ته‌واوبووه‌ و له ‌كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له ‌سینه‌ماكانی كوردستان و عيراق نمایش ده‌كرێت و پاشان فیلمه‌كه‌ بۆ فێستیڤاڵه‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان