كەش و هەوای رۆژی هەینی


نەتەوە  |   12:01:57 2019-03-14  |   (1,632) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌و هەوای رۆژی هەینی رێکەوتی 2019/3/15 راگەیاند.
A+    A-


بە گوێرەی خشتەیەك كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویكردووەتەوە، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌وهەواو پلەكانی گەرما‌و خێرایی باو مەودای بینین لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستاندا بۆ رۆژی هەینی خستۆتەڕوو.

 

لەوبارەیەشەوە بەپێی ئەوەی راگەیەندراوە ئاسمانی هەموو پارێزگاکان لە سەرلەبەیانیدا نیمچە هەور دەبێت و دواتر نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران بارینی زیاتریش دەبێت.

 

سەبارەت بە پێشبینییەكانیش بۆ پلەكانی گەرما، بەرزترین پلە لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە (21) پلە دەبێت‌ و نزمترین پلەش لە سلێمانی تۆمار دەكرێت كە (10)  پلە دەبێت.

 

هەرچی خیرایی (با) شە، لە پارێزگاکانی هەولێرو کەرکوک (10- 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە سنووری دهۆک و سلێمانی  (5-15) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

 

مەودای بینینیش لە پارێزگاکانی هەولێرو کەرکوک  (10 ) کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە سلێمانی و دهۆک (9) کیلۆمەتر دەبێ.





loading...











زۆرترین بینراوەکان