بریتانیا له بەردەم دووڕیانی دەرچوون و دەرنەچوون لە ‌یه‌كێتی ئه‌وروپادایە


نەتەوە  |   08:32:36 2019-03-14  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شەوی رابردوو جارێكی دیكه‌ په‌رله‌مانی بریتانیا له ‌ده‌نگدانێكدا ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ رێككه‌وتن ره‌تكرده‌وه‌.
A+    A-


په‌رله‌مانی بریتانیا جارێكی دیكه‌ له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئەو وڵاتە له ‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه‌و شێوازی ده‌رچوونیشی به‌بێ رێككه‌وتن ره‌تکرایەوە‌.

 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا تیریزامای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتییه‌ بچێته ‌ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر نزیكه‌ كه‌ حکومەتی بریتانیا بەبێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌ رۆژی 2019/3/19 بڕیاری ده‌رچوون له ‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بدات.

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا په‌رله‌مانی بریتانیا له‌باره‌ی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له ‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌و له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاردا ده‌رچوونی بریتانیا له ‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا ره‌تبكرێته‌وه‌.

 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان