به‌رهه‌مێکی هونەریی بۆ هاوسۆزی لەگەڵ كۆڵبه‌ران بڵاودەبێتەوە


نەتەوە  |   18:16:58 2019-03-13  |   (104) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ تۆمارکردن و پێشکەش کردنی دوایین كاری هونه‌ری وەک هاوسۆزییەک بۆ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی لە باشووری کوردستانە.
A+    A-


هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی نوێترین كاری خۆی ئاشکرا دەکات كه سەرقاڵی دەرکردنی بەرهەمێکی هونەرییە‌ وەک هاوسۆزییەک بۆ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەرو لاوانی سلێمانیش سپۆنسەریی بەرهەمەکە دەکات.

 

له‌باره‌ی بەرهەمە نوێیەکەشییەوە هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی رایگه‌یاندووە: ئاواز و تێکستی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ هی خۆیه‌تی و به‌ نیازیشه‌ به‌م نزیكانه‌ كلیپێكی بۆ بكات.

 

ئەم روونکردنەوەیەی غوڵامی لەدوای دیدارێکی ناوبراو هات کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/3/13 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی كردو له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌ییەوە پێشوازیی لێكرا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان