سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرى لیژنەکانى پەرلەمان دیاریکران


نەتەوە  |   12:52:45 2019-03-13  |   (389) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان "سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر"ی لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستانیان دیاریكرد.
A+    A-

 

بەپێی خشتەی دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنەكان، پارتی و سۆسیالیست حەوت سەرۆك لیژنە و یەكێتی سێ و گۆڕان دوو و هەریەكە لە نەوەی نوێ و كۆمەڵ و كلدان و سریان و ئاشوری ئەرمەنەكان یەكی یەك سەرۆك لیژنەیان بەردەكەوێت.


هاوكات لە جێگری سەۆكی لیژنەكانیشدا پارتی و سۆسیالیست حەوت و یەكێتی سێ و گۆڕان دوو و هەریەكە لە نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەگرتووش یەكی یەك جێگری سەرۆك لیژنەیان بەركەوتووە.


بۆ بڕیاردەری لیژنەكانیش پارتی و سۆسیالیست پێنج بڕیاردەر و یەكێتی دوو بڕیاردەری لیژنەی بەركەوتووە، هەریەكە لە گۆڕان و نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەكگرتووش یەكی یەك بڕیاردەری لیژنەیان بەركەوتووە، كلدان و سریان و ئاشوری ئەرمەنەكان دوو بڕیاردەر و توركمانیش دوو بڕیاردەری لیژنەی بەركەوتووە.


دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی سەرۆكایەتی لیژنەكان كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە خشتەیەكدا دیاریكران.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان