شەپۆلی باران بارینی بەخوڕ و بەفر بارین بەڕێوەیە


نەتەوە  |   11:27:30 2019-03-13  |   (1,840) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی "هەرێم" ئاشكرای دەكات، لە كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران بارین روو لەناوچەكانی هەرێم دەكات و بە دوو قۆناغ كار لەناوچەكە دەكات.
A+    A-

 

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی هەرێم، كاریگەریی شەپۆلێكی بارانبارین بە دوو قۆناغ كار لە ناوچەكەمان دەكات، قۆناغی یەكەم، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور درێژ دەبێتەوە بۆسەر كەشی ناوچەكەمان و بارانبارین لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات و ئاستی بارانبارینەكە مامناوەندو لێزمەیی دەبێت، لەگەڵ بارانباریندا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیەو لەگەڵ باران باریندا تێكەڵ دەبێت.


ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی (زاخۆو ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری و بەشێك لە سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی بە شێوەیەكی گشتی) زۆرترین رێژەی بارانبارینیان هەبێت، هەروەها لەگەڵ هاتنی كاریگەریی ئەم شەپۆڵە، پێشبینی بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت و تەزرەش لەهەندێ كاتدا دەبارێت.


لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی هەینی 2019/3/15، ئەگەری بارانبارین لەناوچە شاخاوییەكاندا زیاتر دەبێت و لەناوچەكانی تر تا رادەیەك بارانبارین لاواز دەبێت.


كەشناسی وەك قۆناغی دووەمی شەپۆلەكەش ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی شەممە، 2019/3/16 لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ قۆناغی دووەمی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی لاوازترە بە بەراورد لەگەڵ قۆناغی یەكەم، كەش و هەوا ناجێگیرەو باران بارین لە ناوچەی جیاجیاو بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 2019/3/18 كاریگەریی ئەم قۆناغەی باران بارینەش بە تەواوی كۆتایی پێدێت و بە شێوەیەكی گشتی و بەدرێژایی ماوەی كارتێكردنی هەردوو شەپۆلەكە، پلەكانی گەرما لەنێوان 5 تا 7 پلەی سیلیزیی دادەبەزێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان