هه‌واڵێك له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 1، 2 و 3ی ئه‌مساڵه‌وه‌


نەتەوە  |   01:18:03 2019-03-13  |   (8,524) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی "عیراق"، موچەی مانگی ٣ی ئەمساڵ و جیاوازی موچەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی بۆ ھەرێم رەوانەکرد، کە بڕەکەی زیاتر لە ٧٢٤ ملیار دینارە.
A+    A-

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق، کە رۆژی ١٠/٣/٢٠١٩، بەواژۆی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتەکە دەرچووە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی عیراق، بڕی ٧٢٤ ملیارو ٨١٩ ملیۆن دیناری خستۆتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم، کە لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی کراوەتەوە، بۆئەوەی خەرج بکرێت بۆ موچەی مانگی (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ و جیاوازی موچەی مانگی (١ و ٢)ی ساڵی ٢٠١٩.


لای خۆشیه‌وه‌ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عیراق، رایگەیاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢/٣/٢٠١٩، بڕی پارەکە گەیشتۆتە بانکی ناوەندی و ئێمەش رەوانەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی دەکەین.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان