رونکردنەوەیەکی فه‌رمی له‌ یه‌كێتییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ 


نەتەوە  |   01:07:53 2019-03-13  |   (245) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی "یەكێتی نیشتمانیی كوردستان"، هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی لەبارەی ڕێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزتنەوەی گۆڕان‌و پشكی ئەو بزوتنەوەیە لە كابینەی ئایندەی حكومەتی هەرێم ئاشكراده‌كات .
A+    A-

 

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، یه‌كێتی پێش سێ ساڵ داوای لە پارتی كردووە، رێكەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن. 


ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ :


لە هەندێك كەناڵی میدیا، هەواڵێكی ناڕاست‌و بێ بنەما سەبارەت بە هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی ڕێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزتنەوەی گۆڕان‌و پشكی ئەو بزوتنەوەیە لە كابینەی ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان‌و ڕێگەگرتن لەهەر چەواشەكارییەك بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە:
لەگەڵ ئیمزاكردنی ڕێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی‌و خۆشحاڵی خۆی دەمودەست ڕاگەیاندووە. لە كۆبونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی دا، سەرەڕای دووپاتكردنەوەی هەمان هەڵوێست ئەوەش بیری ئامادەبوان هێنرایەوە، كە یەكێتی پێش سێ ساڵ داوای لە هەڤاڵانی پارتی كردووە، رێكەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن.
لە كۆبونەوەی ئەمڕودا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای شەراكەتی ڕاستەقینە و ئالیەت‌و پێداویستیە عەمەلیەكانی جێبەجێكردنی كردووە. لەنێوانیشیاندا پشكەكانی یەكێتی لە پۆستەكاندا و هەرگیز باس لە پشكی گۆڕان نەكراوە. 
سەبارەت بە پرسی دەستورو ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردۆتە سەر پرەنسیپی سازان لەنێوان هەموو لایەنەكان‌و پێكهاتنیان لەسەر ئەو پرسانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەشداری پێكردنی لایەنەكانی تریش لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم. 


لەتیف شێخ عومەر
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
12/3/2019
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان