نھێنی رەنگەکانی سەر مەعجونی ددان ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   16:59:02 2019-03-12  |   (634) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زۆرێک لە ئێمە نازانین چۆن باشترین ماعجونی ددان  ھەڵبژێرین، لەکاتێکدا ئەو مەعجونانە بە چەند رەنگێک لەیەکتریی جیاکراونەتەوە، بەڵام زۆربەمان نازانین نهێنی ئەو رەنگانە چین.
A+    A-


 ھەندێکمان تەنها لەسەر بنەمای ناوو ناوبانگی کۆمپانیاو کارگەو وڵاتەکان مەعجونی ددان ھەڵدەبژێرین، بەڵام چەند بابەتێکی پزیشکی ھەن دەبێت ئاگاداری بین.

 

هەروەها دەبێت ئەو نووسین و رێنمایی و رەنگانە بکەینە بنەمای ھەڵبژاردنی مەعجونەکە کە کەوتۆتە ژێر تیوبی مەعجونەکەوە کە بەچەند رەنگێکە.

 

 سەوز، سوور، شین، رەش وەک ئەوەی لە وێنەکەدا دەبینرێت.

 

هەرچی شریتە رەشەکەیە: مانای وایە ئەم مەعجونە ماددەی کیمیایی تێدایە .

شیریتی سوور: مانای وایە لەپاڵ مادە کیمیاییەکاندا رەگەزی سروشتیشی ھەیە .

شریتی شین: مانای وایە پێکھاتەی سروشتی و پزیشکیی تێدایە .

شریتە سەوزەکە: مانای وایە ئەم مەعجونە 100% تەندروستەو سروشتییەو شارەزایانیش رێنمایی دەدەن ئەم جۆرەیان بکڕدرێت و ھەڵبژێردرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان