رێباز حەملان هەواڵێكی دڵخۆشكەری راگەیاند


نەتەوە  |   10:57:26 2019-03-12  |   (7,028) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، "ھەڵگرتنی سیستەمی پاشكەوت تەنھا كاریگەریی نابێت لەسەر مووچەخۆران، بەڵكوو كاریگەریی لەسەر بازاڕیش دەبێت و بە ھەڵگرتنی پاشكەوت لەمەودوا مانگانە ١٥٧ ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاڕەكانی كوردستان، ئەوەش بۆ ئابووریی كوردستان زۆر گرنگ دەبێت و بازاڕەكان دەبوژێنەوە".
A+    A-

 

بەھۆی ھەڵگرتنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچەوە، ئابووریی و دۆخی بازاڕەكانی كوردستان دەبوژێتەوە و مامەڵەی كڕین و فرۆشتن زیاد دەكات، بۆ رێگریكردن لە گرانكردنی نرخی خۆراك و كاڵاكانیش چاودێریی بازرگانی چەند رێكارێك دەگرێتەبەر.


مانگانە بەھۆی لابردنی پاشەكەوت، ١٥٧ ملیۆن دۆلار دەخرێتەوە بازاڕەكانی كوردستانەوە كە بۆ ساڵێك دەكاتە یەك ملیار و ٨٨٤ ملیۆن دۆلار، بەمەش ئابووریی كوردستان بوژانەوەیەكی باش بەخۆیەوە دەبینێت، لەوبارەشەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان بەسایتی باسنیوزی راگەیاندوە، ھەڵگرتنی سیستەمی پاشكەوت تەنھا كاریگەریی نابێت لەسەر مووچەخۆران، بەڵكوو كاریگەریی لەسەر بازاڕیش دەبێت، هەروەها بە ھەڵگرتنی پاشكەوت لەمەودوا مانگانە ١٥٧ ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاڕەكانی كوردستان، ئەوەش بۆ ئابووریی كوردستان زۆر گرنگ دەبێت و بازاڕەكان دەبوژێنەوە".


دوای ھەڵگرتنی پاشەكەوت، ئێستا ھاووڵاتییان و مووچەخۆران، بە تایبەت ترسیان لەوەیە نرخەكان لە بازاڕگران بن، لەو ڕووەشەوە محەمەد عەباس، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی ھەولێر رایگەیاندوە، ھەموو كات بە تایبەت لە بۆنەكاندا چاودێرییان لەسەر بازاڕەكان چڕتر كردووەتەوە.


وتیشی: "رێگە نادەین بە بۆنەی ھەڵگرتنی پاشەكەوت، یان بە ھەر بۆنەیەكی تر نرخەكان لە لایەن دوكاندار و مۆڵ و بازاڕەكان گران بكرێت، ھەموو لایەك پابەند كراون نرخەكان ھەڵبواسن و گرانفرۆشی نەكەن".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سزای بازرگانانی گرانفرۆش كەمترینی یەك ملیۆن دینارە و زۆرترینی پێنج ملیۆن دینارە، "ئەوەی سزا بدرێت شوێنەكەی بۆ ماوەی ھەفتەیەك دادەخرێت، لە كاتی دووبارەكردنەوە سزاكان چەند قات دەبنەوە و دادگاییش دەكرێت".

 


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان