سۆلاری لابراو ناوی راھێنەری نوێی ریاڵ ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   19:48:18 2019-03-11  |   (174) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەپای دۆڕاندنی چەند جار لەسەر یەکی تیپی تۆپی پێی یانەی ریاڵ مەدرید، بەفەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەری یانە شاهانەکە دراو ناوی راهێنەری نوێش دزەی پێدەکرێت بۆ میدیاکان.
A+    A-

 

کەمێک پێش ئێستا بەرنامەی جۆگانێس و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی جۆزیپ پیدرۆڵ نھێنییەکی ئاشکراکرد بەوەی کە ئەمشەو سەعات 8 بە کاتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەری یانەی ریاڵ بڕیاری لابردنی سۆلاری بڵاودەکاتەوەو ھەر لەوکاتەشدا ھەواڵی گەڕانەوەی زێدان رادەگەیەنن.

 

 ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت: ئێستا کۆبوونەوەی ئیدارەی ریاڵ بەردەوامەو بڕیاری کۆتایی دراوەو سبەی دوای نۆ مانگ لە دوورکەوتنەوەی زێدان لە ڤالدیبیباس راھێنان بە تیپەکە دەکات.

لەلایەکی دیکەشەوە بەڕێوبەری گۆڤاری مەدریدیستا چۆنیەتی گەرانەوەی ریاڵ مەدریدی ئاشکرا کردوو نوسیویەتی : ئەمشەو ھەواڵی گەرانەوەی زێدان بۆ ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی رەسمی رادەگەیەنرێت ، گەرانەوەی زێدان کۆتایی ھاتووە تەنھا راگەیاندنەکەی ماوە ، بەرێوبەری ئەو گۆڤارە نوسیویەتی کە : سەرەتا پێرێز پۆتراگینۆی بۆ رازی کردنی زێدان راسپارد بەڵام دوای ئەوەی پۆتراگینۆ نەیتوانی زێدان رازی بکات پێرێز ماوەی ٣ رۆژە بەردەوام لەگەڵ زێدان گفتوگۆ دەکات و سەرئەنجامی خۆی توانی زێدان رازی بکات و بگەرێنێتەوە.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان