نرخی سەرلەئێوارەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا


نەتەوە  |   18:55:11 2019-03-10  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نرخی ئەم ئێوارەیەی نەوت بەراورد بە سەرلەبەیانی سەرەڕای نەبوونی بۆرسەی جیهانیی نەوت "جۆری برێنت دابەزیوەو خاوی سووکی تێکساسیش تا ڕادەیەک بەرزبوونەوەتەوە ".
A+    A-


لەو رووەشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رێكەوتی 2019/3/10 نرخی نەوتی برێنت، بەراورد بە 24 کاتژمێری رابردوو تاڕادەیەک دابەزیوە بەجۆرێک نرخی یەك بەرمیل گەیشتەوە 65 دۆلارو 66 سەنت لەکاتێکدا بەر لە داخرانی بۆرسەی نەوت بە 65 دۆلارو 70 سەنت مامەڵەی پێوە کرابوو.

 

هەرچی نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاییشە بە پێچەوانەوە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووەو بەو هۆیەشەوە نرخی بەرمیلێک گەیشتە 55 دۆلارو 98 سەنت لەکاتێکدا بەر لە داخرانی بۆرسەی نەوت بەرمیلێک خاو بە  55 دۆلارو 74   سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان