وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 راگەیەندراو بێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   17:55:59 2019-03-08  |   (15,199) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی حکومەت و راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش ئاشکراکراو راگەیەندراوە کە بەبێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێک کە لە سایتی "سپی میدیا"دا بڵاوکراوەتەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت و ئەوەش ئاشکراکراوە کە بەسیستمی بێ پاشەکەوت مووچەکە دابەش دەکرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 7ی ئادار به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا کۆبوونەوە، تا به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، به‌یه‌كجاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ لاببرێت.

 

کە بریتییە لە ناردنی مانگانەی 522 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی  عیراق و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و 24 ملیار دیناری هاوپەیمانان کە بەوتەی بەرپرسانی دارایی هەرێم  ده‌توانرێت مووچه‌ بەبێ پاشەکەوت بدرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان