سێ ژن كۆتایی ژیانی خۆیان دەهێنن


نەتەوە  |   16:20:25 2019-03-08  |   (679) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سێ ژن كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا كە یەكێكیان دوو گیان بووە و رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش ناوو تەمەنی هەرسێ ژنەکە ئاشکرا دەکات.
A+    A-


 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی 2019/3/8 رایگەیاندووە كە رۆژی یەكشەممەی رابردوو ژنێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی "لەیلا رەمەزانی"  بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوەو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

 

روونیشی كردووەتەوە كە ژنەكە منداڵێكیشی هەبووە.

 

هەر هەمان رێكخراو ئەوەشی راگەیاندووە کە رۆژی 1ی ئاداریش، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی "پەریسا نەزەری" کە دایکی دوو منداڵ بووە، خۆی هەڵواسیووەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

هەروەها دەڵێت: "رۆژی 20ی شوباتیش ژنێكی دیكەی تەمەن 22 ساڵ كە دووگیان بووە، خۆی هەڵواسیوەو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەر بەو هۆیەشەوە كۆرپەلەكەشی لەبارچووە.

 

رێكخراوی هەنگاو ئاماژەشیداوە بەوەی كە هەرسێ رووداوەكە لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاوی سەر بەپارێزگای كرماشان روویانداوە كە ساڵی 2017 رووبەڕووی بومەلەرزەیەكی بەهێز بووەوەو هێشتاش زۆربەی خێزانەكان قەرەبوو نەكراونەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەشەوە د. فازڵ ئەلیاسی، بەرپرسی رێکخراوی کۆمەڵگەناسیی ئێران هۆكاری خۆكوشتنی ئەو ژنانەی گەڕاندووەتەوە بۆ زیادبوونی گوشاری دەروونی.





loading...











زۆرترین بینراوەکان